وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له چاودێریكردن و پارێزگاریكردنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌شدا به دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17 ی ئه‌یلولی 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ڕی (كوردی‌و) كه‌وتوه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هه‌ریه‌كه له كه‌شتیه‌كانی (فاتح) له ده‌ریای ره‌ش، (یاووز) و (باربارۆس خیره‌دین پاشا) له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستن و هێزه‌كانی سوپای توركیاش له ده‌ریادا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی نیشتمانی خۆیانن و به‌رده‌وامن له ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی غاز له نزیك سنووری ئاویی هه‌رێمایه‌تی یۆنان، گرژی له نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا درووست بوو و یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری ئاڵۆزبوونی زیاتری ره‌وشه‌كه و داوای له ئه‌نقه‌ره كرد، كه‌شتییه‌كانی له نزیك سنووره ئاوییه‌كانی یۆنان بكێشێته‌وه.