ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ كێ‌ گونجاو نییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤاكسینی كۆڕۆنا بۆ كێ‌ گونجاو نییە ؟؟

 

 

لەگەڵ بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی ڤاكسین یان چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكێكی ڕووسی ئاشكرایكردووە كە هەندێك نەخۆش نابێت ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكە وەرگرن.

(فلادیسلاف گیمشوگوف) ی پزیشكی پسپۆڕی بواری بەرگری لەش لە لێدوانێكیدا، چەند نەخۆشییەكی دیاریكردووەو ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە نابێت بە هیچ شێوەیەك ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرن.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانەی لوویان هەیەو هەندێك دەرمان وەردەگرن كە بەرگریان لاواز دەكات و ئەوانەی جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشی خوێنیان هەیەو ئەوانەی هەوكردنیان هەیە، نابێت ئەو ڤاكسینە وەرگرن.

ئەو پزیشكە لە لێدوانەكەیدا دوپاتیكردۆتەوە، پێویستە توێژینەوەی وردبكرێت بۆ هەموو ئەو نەخۆشانەی بە شێوەیەك لە شێوەكان بەرگرییان كەمدەبێتەوە بۆ ئەوەی لەحاڵەتی زۆر پێویست و لەژێر چاودێری پزیشكی تایبەتدا نەبێت ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرنەگرن.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا یەكەمین ڤاكسینی لە جیهاندا تۆماركرد كە لە لایەن سەنتەری (گامالیا) وە بە هاوكاری راستەوخۆی سندوقی وەبەرهێنانی رووسیا گەشەی پێداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ڤاكسینی (Sputnik-V) ی بۆیەكەمین جار لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا تاقیكرایەوەو دوای چاودێریكردنی ئەوانەی ئەو ڤاكسینەیان وەرگرتووە دەركەوتووە پاش پێنج مانگ ئەو كەسانە دژە تەنیان دروستكردووە.

بەپێی هەواڵێكی رووسیا تودەی ئێستاش لە ڕوسیا نزیكەی (26) ڤاكسین تاقیدەكرێنەوە بۆ ئەوەی هەر كەسەو ئەو ڤاكسینەی بۆ بەكاربهێنرێت كە لەگەڵ سیستەمی لەشیدا دەگونجێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ