لەجیهان (1.2) ملیار منداڵ لە هێڵی هەژاریدان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەجیهان (1.2) ملیار منداڵ لە هێڵی هەژاریدان

 

 

لەراپۆرتێكی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆتە هۆی هەژاركەوتنی زیاتر لە (150) ملیۆن منداڵی تر لەسەرتاسەری جیهان.

ڕێكخراوی (یونیسێف) ی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لەدوایین راپۆرتی خۆی بڵاویكردۆتەوە، لە دوایین راپۆرتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، زیاد بونی 150 ملیۆن مناڵ بۆ خوار هێڵی هەژاری لەئەنجامی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنایە.

ڕێكخراوی ناوبراو دەڵێت، لەجیهاندا ڕێژەی (15%) ی منداڵان لەهێڵی بێبەش بوونن لەهەموو خۆشییەكانی ژیان، ئێستاش زیاتر لە جیهان (1.2) ملیار منداڵ لەهێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.

هەروەها یونیسێف دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكان ئەوە مەزەندە كراوە لەچەند مانگی داهاتوودا ژمارەی ئەو منداڵانەی كە هەژاری بەرۆكیان دەگرێت زیاتر بەرز ببێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئاڵۆزییەكان و ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دەبێت. 

 

هه‌واڵی گرنگ