چۆن وابكەین دەرزی لێدان ئازاری لەگەڵ نەبێت ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن وابكەین دەرزی لێدان ئازاری لەگەڵ نەبێت ؟؟

 

 

ڕەنگە پرسێك بكەن كە بۆچی هەندێك جار لێدانی دەرزی ئێشی هەیە ؟؟ چونكە دەرزی زۆر تیژە تەنها كە بەپێست دەچێتە خوار ئێشی دەبێت، ئەویش چونكە پێست هەستەوەرەكانی تێدایە لێرە هەندێك تەكنیك هەیە فێرنەكراون یان گرنگی پێنادەن.

1. دەبێ پێست و ماسولكەكان شل بن بۆ ئەمەش دەبێ نەخۆشە پاڵكەوێ نابێ بەهیچ شێوەیەك بەپێوە لێبدرێ، چونكە هەمووی گرژن وە نەخۆشەكەش خۆی ڕەق نەكا، چونكە پێستەكەش توند دەبێ. 

2. كە دەرزییەكە دەگریە دەست دەبێ زۆر بەخێرایی لە پێستەكە بڕۆیە ژوور نابێ لەرزە لەرزوو خاوەخاو بكرێت، چونكە چەند خێرابی ئازاری كەمتربێ. 

3. پێش ئەوەی بڕۆیە ناوپێست بە دوو پەنجە پێستەكە لێك بكەیەوە تا كەمترین پێست بەر دەرزیەكەت بكەوێ واتە نەنوشتێتەوە بەسەر یەكدا لەبری یەك سەنتیمەتر ببێتە دوو سەنتیمەتر پێست. 

4. كە دەرمان دەكێشی لەناو ڤیاڵ دەرزیەكە كول دەبێ سەرە دەرزیەكی تر بەكاربێن نوێ هەمان شت بۆ لێدان بەكارمەهێنە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ