وەزارەتی تەندروستیی و ژینگه‌ی عێراقی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 305 کەس لە سه‌رتاسه‌ری عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 18-9-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 23 هه‌زار و 291 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام چوار هه‌زار و 305 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 76 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها چوار هه‌زار و 205 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 311 هەزار و 690 کەس له سه‌رانسه‌ری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 245 هەزار و 305 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌شت هه‌زار و 408 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.