زانایانی بۆشایی ئاسمان رایانگەیاند، دوو نەیزەك كە قەبارەی یەكێكیان هێندەی پاسێك و ئەوەی دیكەیشیان هێندەی ئۆتۆمبێلێك بووە، بە نزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕیوون.
سەنتەری لێكۆڵینەوە لە بارستە ئاسمانییەكانی نزیك زەوی سەربە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) رایگەیاند، نەیزەكەكانی (2020 RF3 و 2020 RD4) بە جیاوازی ماوەی دوو كاتژمێر لە هەسارەی زەوی نزیكبوونەتەوە.
نەیزەكی یەكەم (2020 RF3) كە قەبارەكەی هێندەی پاسێك بووە تاكو (94) هەزار كیلۆمەتر لە زەوی و نەیزەكەكەی دیكەیش (2020 RD4) كە قەبارەكەی هێندەی ئۆتۆمبێلێك بووە تاكو (106) هەزار كیلۆمەتر لە هەسارەی زەوی نزیكبوونەتەوە.
ساڵانە ژمارەیەكی زۆری گەڕەستێرۆچكە لە كەمەربەندی ئەستێرەیی سەرەكی لەنێوان مەریخ و هورمزو پشتێنەی كویپێر لەوپەڕی نێپتون نزیكدەبنەوەو لە بەشی ناوەوەی سیستەمی خۆردا پەرشوبڵاو دەبن، بەشێك لەو گەڕەستێرۆچكانە تەنانەت لەوانەیە بگەنە رێڕەوی ئاراستەی هەسارەی زەویش.