كوردی‌و
ژووری بازرگانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رنامه‌ی تیك تۆكه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه چیتر ئه‌و به‌رنامه‌یه له ئه‌مریكا به‌رده‌ست نابێت.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 18-9-2020 ماڵپه‌ری سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رپرسانی چینی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه له رێگه‌ی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تیك تۆك و ویچاته‌وه ده‌یانه‌وێت سیخوڕی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بكه‌ن،بڕیاریدا هه‌ردوو به‌رنامه له وڵاته‌كه‌یدا قه‌ده‌غه‌بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،" ژووری بازرگانی ئه‌مریكا پاڵپشت به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاریدا هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تیك تۆك و ویچات له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه به ته‌واوی له ئه‌مریكا قه‌ده‌غه بكرێت و له مۆبایله‌كاندا به‌رده‌ست نابێت".