كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات

 

 

بڕیارە مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بكات و كۆمەڵێك باس و خواس لەگەڵ سەرانی ئەو وڵاتە تاوتوێ‌ بكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، مانگی داهاتوو (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات و لەشاری پاریس چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەوێت و گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی سیاسی و هەماهەنكی نێوانیان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پرۆسەی وەبەرهێنان و پرۆژە ئابوورییەكان لەگرنگترین باس و خواس دەبێت.

وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی كازمی بۆ فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی عێراق دەستی كردووە بە سەردانێك بۆ ژمارەیەك وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ