لەبارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەرێگای چاو ، روونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەرێگای چاو ، روونكردنەوە دەدرێت

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقی لەبارەی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگای چاوەكان ، روونكردنەوەدەدات.

محمد خدر ئەلخالدی ، پسپۆری نەشتەرگەری چاو لەمیانی لێدوانێكیدا كە وەزارەتی تەندروستی عێراقیش دووپاتی كردۆتەوە ، هیچ بەڵگەیەك لەبەردەست نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگای چاوەوە بێتە جەستەی مرۆڤ.

وتیشی : " بەڵام دەتوانین بڵێین لەسەرمان پێویستە وریای ئەوەبین لەوانەیە لەرێگای رژێنی فرمێسكەوە بگاتە قورگ و دواتر گەدە یانیش هەردوو سییەكان".

ئەو پسپۆرە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات و دەلێت: " پێویستە لەسەر هەموو كەسێك دووربێت لە خوراندن و دەستكاریكردنی چاوەكانی تەنها بەومەرجەی زیاتر لە (20) چركە دەستەكانی بە ئاو و سابوون شوشتبێت ئینجا دەتوانێت كارەكەی ئەنجامبدات".

 

هه‌واڵی گرنگ