عێراق لەریزبەندی پێشەوەی ئەو ولاتانە دەبێت كە ڤاكسینە چینییەكەی پێبگات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لەریزبەندی پێشەوەی ئەو ولاتانە دەبێت كە ڤاكسینە چینییەكەی پێبگات

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی چین دەستپێكردووە لەپێناو بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كە بریارە لەماوەیەكی كەمی داهاتوو ئامادەبێت.

لە ناوەراستی مانگی رابردوو كۆمپانیای (سینیو فارم)ـی چینی ئامادەبوونی ڤاكسینی كۆرۆنای دووپات كردەوە ، تەنها رەزامەندی فەرمی ماوە لەلایەن تەندروستی وڵاتەكە.

لەلایەن خۆیەوە دكتۆرە سەفا ئەلتەمیمی ، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاند : " لەمیواندارییەكەی دوێنێ هەینی وەزیری تەندروستی عێراقی گفتوگۆی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنامان كرد كە لەچینەوە راگەیەنراوە ، تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە لەگفتوگۆداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینەكە".

ئەوەیشی راگەیاند : " وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێمەی دووپاتكردەوە كە چاودێری وڵاتانی پێشكەوتوو دەكەن لەكاتی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ، عێراق لەسەرووی ئەو وڵاتانە بێت كە داوای دەكەن".

 

هه‌واڵی گرنگ