دوای (40) ساڵ وەك یەكەم سەرۆكوەزیران ، كازمی سەردانی بەرلین و لەندەن و پاریس ورۆما دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای (40) ساڵ وەك یەكەم سەرۆكوەزیران ، كازمی سەردانی بەرلین و لەندەن و پاریس ورۆما دەكات

 

سەرچاوەكان هەواڵ رایدەگەینن، مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی پایتەختی چەند وڵاتێكی ئەوروپی دەكات و گفتوگۆیەكان دەستپێدەكاتەوە و دەرگای وڵاتە ئەوروپییەكان بەخۆیدا دەكاتەوە.

بڕیارە مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بكات و كۆمەڵێك باس و خواس لەگەڵ سەرانی ئەو وڵاتە تاوتوێ‌ بكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، مانگی داهاتوو (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات و لەشاری پاریس چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەوێت و گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی سیاسی و هەماهەنكی نێوانیان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پرۆسەی وەبەرهێنان و پرۆژە ئابوورییەكان لەگرنگترین باس و خواس دەبێت.

كازمی لەسەرەتای ئەم مانگە پێشوازیكرد لە ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی قەرەنسا ، بریاریشە لەرێگای پاریسەوە گەشتەكانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێكات و سەردانی هەریەكە لە بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتانە كۆبێتەوە.

زیاتر لە (40) ساڵ دەبێت ، عێراق دەرگای بەرووی ولاتانی ئەوروپی و جیهانی دەرەوە داخستووە ، لەسەردەمی رژێم و تەنانەت لەماوەی سەردەمی حوكمرانی دوای ساڵی (2003) چەقبەستوویی لە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران هەبووە بۆ جیهانی دەرەوە  و دانوستانە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا.

جان ئایف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشتر رایگەیاندبوو ، وڵاتەكەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەك بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە ، ئەوان رێز لە سەروەری وڵاتەكە دەگرن.

 

هه‌واڵی گرنگ