دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بریاریدا لە سبەی یەك شەممەوە هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تیك تۆك و ویچات رابگرێت لەبەرامبەردا وەزارەتی بازرگانی چین رایدەگەیەنێت پەکین بەم نزیکانە رێکاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە :وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک و ویچادی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە "گێچەڵ" ناوبرد، دژایەتی وڵاتەکەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕو و داوای لە واشنتن کرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوکەوتانەی بێت.
راشیگەیاندووە: ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵەی خۆی بەم نزیکانە چاکنەکاتەوە، ئەوا چین رێکاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە رەواکانی کۆمپانیاکانی خۆی دەگرێتەبەر.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی هه‌ینی 18-9-2020 ژووری بازرگانی ئه‌مریكا پاڵپشت به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا، بڕیاریدا هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تیك تۆك و ویچات له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه به ته‌واوی له ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه بكرێت و له مۆبایله‌كاندا به‌رده‌ست نابێت".