ڕێگایەك كە پریەتی لە جموجۆلی بازرگانی و هاتوچۆی ئۆتۆمبێڵ بە درێژایی تەنها 15 كیلۆ مەتر رێگای هامڵتۆن لە چۆمان تاوەكو حاجی ئۆمەران بۆتە بارگرانی بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانی ناوچەكەو حكومەتی هەرێم هەشت ساڵە خەریكی چاككردنیەتی بەڵام تاوەكو ئێستا رێگاكە بەتەواوی چاك نەكراوە.
بەپێی زانیاریەكان داهاتی مانگانەی دەروازەی حاجی ئۆمەران 10 ملیار دینارە ،بەڵام تاوەكو ئێستا نەتوانراوە هیچ سودێكی شایستە بەهاوڵاتیانی باڵەكایەتی و ناوچەكە ببەخشێت و خێرو بێرەكەی نازانرێ بۆ كێ و چۆن خەرج دەكرێت ئەمە جگە لەوەی ۆێگاكە بەهۆی قەرەباڵغی و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێڵ بۆ هاوڵاتیان بۆتە رێگای مەرگ.