لە شارێكی نزیك پایتەخت خۆپیشاندان لە دژی سیسی بەرێوەچوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە شارێكی نزیك پایتەخت خۆپیشاندان لە دژی سیسی بەرێوەچوو

لە شاری سوێز-ی میسر، خۆپیشاندان دژ بە سەرکۆماری ئەو وڵاتە، سازکرا و خۆپیشاندەران دروشمی ''ناتوانم بخەوم ئاسوودە نابم، بڕوخێ سیسی بڕوخێ''یان بەرزكردبۆوە.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی موکەمیلین  کە سەربە ئۆپۆزسیۆنی رژێمی میسرە بڵاوی كردۆتەوە :گرووپێک لە ناوچەی عەرەب مەعمەل لە شاری سوێز-ی خۆرهەڵاتی قاهیرەی پایتەخت، خۆپیشاندانی دژ بە سیسی سەرۆكە كودەتاچیەكە رێکخستووەو خۆپیشاندەران هوتافی ''ناتوانم بخەوم ئاسوودە نابم، بڕوخێ سیسی بڕوخێ'' و بە ئاماژە کردن بەو خۆپیشاندانەی بڕیارە 20 ی ئەیلوول سازبکرێت پەیامی ''ناترسین، ناترسین، لەنێوان ئێمە و تۆدا رۆژی 20 ی ئەیلوول هەیە''یان بە رژێم دەگەیاند.

كەنالەكە سەبارەت بەو خۆپیشاندانە لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان بە توندی رووبەڕووی خۆپیشاندانەکە بوونەتەوە و بەشێوەیەکی گشتگیر دەستگیرکردنیان ئەنجامداوە.

باس لەوە دەكرێت کە ئەو خۆپیشاندانە ئامادەکاری سەرەتاییە بۆ ئەو خۆپیشاندانە گەورەیەی چاوەڕوان دەکرێت لە 20 ی ئەیلوولدا دژ بە رژێم ساز بکرێت،لای خۆشیەوە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی میسری، محەمەد عەلی کە لە ئیسپانیا دەژی، داوای لە گەلەکەی کردبوو لە 20 ی ئەیلوولەوە خۆپیشاندان دژ بە رژێمەکەی سیسی ئەنجام بدات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ