عێراق... ژمارەیەك بەرێوەبەری بانك دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق... ژمارەیەك بەرێوەبەری بانك دەستگیركران

 

ئەمرۆ شەممە 19-9-2020 بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی بەڕێوەبەری چوار بانكی كشتوكاڵی لە سێ پارێزگای عێراق دەستگیركران.


سەرچاوەیەكی باڵا لە پارێزگای ئەنبار بە ماڵپەری مەعلومەی راگەیاندوە" ئەمڕۆ هەریەكەلە بەرێوەەبەری بانكی كشتوكاڵی فەلوجەو رومادی لەكاتی ئامادەبونیان لە كۆنگرەیەكدا لە شاری بەغداد دەستگیركراون"


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" هەروەها هەریەكەلە بەرێوەبەرانی بانكی گشتوكاڵی قەزای ئەوبوغریب و پارێزگای سەلاحەدینیش دەستگیركراون"


سەرچاوەكە راشیگەیاندوە" هۆكاری دەستگیركردنەكە بۆكاری گەندەڵ و بەكارهێنانی ماڵی گشتی دەگەڕێتەوە و دەستگیركردنەكانیش بەردەوام دەبن ."


جێگەی ئاماژەیە رۆژی پێنج شەممەی ِرابردووش عادل خزەیر، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی حكومی لەگەڵ كوڕەكەی لە شاری بەغدا دەستگیركران.

 

هه‌واڵی گرنگ