لە شاری پاریسی پایتەخەتی فەڕەنسا کەسێک بەسەر باڵەخانەیەکی هەوربڕدا سەردەکەوێت بەبێ ئهوهی ئامێر و پێداویستییە سەلامەتییەکان بەکاربهێنێت.
لهو بارهیهوه ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە پۆلیسی ناوچهكه دەستبەجێ ئەمبوڵانس و ئامێرەکانی ڕزگارکردنی گەیاندووەتە باڵەخانەکەو دواتریش لایەن پۆلیس و لایهنه پەیوەندیدارەکانهوه کەسەکە دەستگیركراوه.
ئێوارهی دوێنێ ههینی 18 ی ئهیلول ڤیدیۆیهك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵابوویهوە كه تیایدا دەردەکەوێت، کەسێک تەنیا بە بەکارهێنانی دەستەکانی و بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی خۆپارێزی بەسەر باڵەخانەی (مۆنتپارانسی) سەردەکەوێت کە بەرزییەکەیەی٢١٠ مەتر دهبێت.