شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لیدوانیكی ڕۆژنامهوانی ڕایگەیاند: بە پێی ڕێکەوتنەكان حكومەتی عێراق بۆ ٣ مانگ بەردەوام دەبێت لە ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، هەموو كاتێكیش لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم دهنێردرێت.
ئهندامهكهی ئهنجومهنی نوێنهران گوتیشی: وابڕیارە ئەم هەفتەیە حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران دابەش بكات، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ لەگەڵ دابەشكردنی موچەی خۆیدا ٣٢٠ ملیار دینارەكەی هەرێمیش بنێرێت.