په‌رله‌مانتاێك ئامانجی مەترسیداری پشت سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی بۆ كوردیو ئاشكرادەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتاێك ئامانجی مەترسیداری پشت سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی بۆ كوردیو ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،ئامانجی مه‌ترسیداری چاوچنۆكی و بازرگانی لە پشتی سوتاندنی دار سنەوبەرەكانی ڕێگای (سلێمانی ـ تاسڵوجە) هەیە و وتیشی پێویستە حكومەت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی ڕێگە لەو دەستدرێژییە بگرن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ (كوردیو) ی  ڕاگه‌یاند ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چەند زانیارییەك، كە دەستم كەوتووە، ئامانجی خەتەری چاوچنۆكی و بازرگانی لە پشتی سوتاندنی دار سنەوبەرەكانی ڕێگای (سلێمانی ـ تاسڵوجە) هەیە وپێویستە حكومەت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی ڕێگە لەو دەستدرێژییە بگرن.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد‌، ئەو سنەوبەرانە سەروەتی نیشتمانی شارەكە و بەرهەمی ماندوبوونی شەو و ڕۆژی دەیان باخەوان و فەرمانبەرە لە ساڵانی پێش ڕاپەڕین، ڕژێمی به‌عس بەو هەموو ستەمكارییەی خۆیەوە شاخی گۆیژە و ڕێگاكانی دیكەی سەوز كردبێت، چۆن جورئەت دەكەن و ڕوویان دێت وشكیان بكەن و دواتریش لەپێناو چەند دۆلارێكی حەرامدا هەروا ئاسان بیانسووتێنن و بیكەنە پڕۆژەی بازرگانیی ناشەرعی.

جیی ئاماژه‌یه‌ لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بەشێكی دار سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە و هەروەها دار سنەوبەرەكانی دەورووبەری ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە سووتان و تا ئێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر نەكراوە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ