عێراق..وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبوانی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبوانی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نیت ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 83 حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19 ی ئه‌یلولی 2020 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3 هه‌زارو 907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، 4 هه‌زارو 234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه‌

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەتی نوێی توشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوە.

لە بەیاننامەیەكدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، 4 هه‌زارو 234 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8 هه‌زارو 491 كەس.

 

هه‌واڵی گرنگ