وەزیری پێشووی کارەبای عێراق ڕایدهگهیهنێت، ڕاكردنم بەرەو دەرەوەی وڵات دووره له ڕاستییهوه، ههروهها ڕهتیشی دهكاتهوه كه دەستگیرکرابێت،
ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، لوئەی خەتیب، وەزیری پێشووی کارەبای عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەو دەنگۆیانەی کە لە ماوەی چەندڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە کە گوایە من ڕامکردووە بۆ دەرەوەی عێراق یاخود دەستگیرکراوم دوورن لە ڕاستییەوە".
وەزیری پێشووی کارەبای عێراق ئاماژهی بهوهش كردوه، لەئێستادا بە ئەوپەڕی هەستی نیشتیمانییەوە لەگەڵ دامەزراوە دادگاییەکانی عێراق هەماهەنگی دەکات لەپێناو ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی ئەو سکاڵانەى لەدژی بەرزکراونەتەوە.
ئهوهش له كاتێكدایه ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاندبوو، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری کارەبای پێشوو و بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری وەزارەتەکە دەرچووە".
ههروهها ئهوهش خراوهتهڕوو،"وەزیری پێشووی کارەبا و بەڕێوەبەری گشتی کارگێری وەزارەتەکە بە تۆمەتی سەرپێچیکردن لە گرێبەستی کارکردنی زیاتر لە 82 هەزار کەس بەبێ ئەوەی وەزارەتەکە پێویستی پێیان بێت بە کرێی ڕۆژانە کاریان کردووە کە ئەوەش وایکردووە بە بڕی 43 ملیار دینار مانگانە زیان بە بودجەی گشتی عێراق بگەیەنێت."