سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێو‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاشكرای ده‌كات: له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا 911 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باح هه‌ورامی خستیه‌روو: له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی رابردودا 911 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكبونه‌ته‌وه و كۆڕۆنا‌یان په‌ڕاندوه، كۆی گشتی چاكبوانیش له 13ی 5 ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ حه‌وت هه‌زار و 21 كه‌سه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 40 هه‌زار و 558 توشبوو، له‌نێویاندا 14 هه‌زار و 560 یان له پارێزگای سلێمانین.