لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردرا سه‌رله‌نوێ مزگەوتەكان و پارك و شاری یارییەكان بكرێنەوە بە مه‌رجی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19 ی ئه‌یلولی 2020 كەناڵی نیمچە فەرمی عێراق (عێراقییە) بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت بە كردنەوەی مزگەوتەكان و پارك و شاری یارییەكان لە عێراق دەركردووە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه،لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق ڕایگه‌یاندوه بڕیاریداوه سه‌رله‌نوێ مزگەوتەكان و پارك و شاری یارییەكان بكرێنەوە بە مه‌رجی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،كە لە مانگی ئاداری رابردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە، داخرابوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، رێگه به سەردانیكردنی هاووڵاتی هیچ وڵاتێكی جیهان بۆ عێراق نادرێت و هەروەها بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی و دوورهپەرێزیی كۆمەڵایەتی، سه‌رله‌نوێ مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێناندا بكرێتەوە.
لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه، عێراق بەردەوامە لە هاوبه‌شیی لەگەڵ چین و ئیمارات بۆ پەرەپێدان به پێكوتەكەی چین دژبە كۆرۆنا بۆ ئەوەی سوودی لێ ببیندرێت.