جیهان...ژمارەی مردووانی كۆرۆنا لەیەك ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیهان...ژمارەی مردووانی كۆرۆنا لەیەك ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

 

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری جیهان بەربەستی (30) ملیۆن تووشبووی تێپەراند و لە (31) ملیۆن نزیك دەبێتەوە، لەوكاتەی ژمارەی مردووانیش لە ملیۆنێك نزیك دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند : " ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بۆ (30,987,709) كەس بەرزبۆتەوە".

ئاژانسەكە دەڵێت : " لەهەموو جیهان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە (961,403) كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەكەش لە (یەك ملیۆن) كەس نزیك دەبێتەوە".

وەك سەرچاوەكە باسی كردووە ، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە رزگاریان بووە گەیشتۆتە (22,587,048) كەس.

جێی باسە ئەمریكا پلەی یەكەمی تووشبووانی گرتووە بە (6,967,403) كەس ، هەر ئەو ولاتە پلەی یەكەمی ژمارەی گیان لەدەستدانی گرتووە بە تۆماركردنی (203,824) كەس.

هه‌واڵی گرنگ