جەمال كۆچەر : پرۆژە یاسای بودجەی (2020) دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جەمال كۆچەر : پرۆژە یاسای بودجەی (2020) دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

 

تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەكردوە بەڵام سەرچاوەیەك لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت لەم هەفتەیە پرۆژە یاساكە رەوانەدەكرێت و دەست بە گفتوگۆیەكانی دەكرێت.

د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاند : " تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی (2020) رەوانەی پەرلەمان نەكراوە ، حكومەت رایگەیاندووە لەرۆژانی داهاتوو ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت، ئینجا دیار نییە ئەمرۆیە یان كۆتایی ئەم هەفتەیە".

ئەوەیشی راگەیاند : " بەهۆی بوونی تێبینی و گۆرانكاری لەبەشێك لە پرۆژە یاساكە حكومەت خوێندنەوەی دیكەی بۆ كردووە بۆیە ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواكەوتووە، هەرچۆنێك بێت پێمان وایە لەم هەفتەیە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

دەشڵێت : "نوێنەری حكومەت تورهان موفتی دوێنێ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە كە لەم هەفتەیە پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت ، هەر كاتێكیش بەدەستی ئێمە بگات ، چەند هەفتەیەكمان پێویستە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین".

 

هه‌واڵی گرنگ