داوا دەكرێت هەرێم پارەی قەرزی چەند ساڵە بداتەوە بەغدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا دەكرێت هەرێم پارەی قەرزی چەند ساڵە بداتەوە بەغدا

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرپرسانی هەرێمی ناچار نەكردووە بۆ ئەوەی داهاتی نەوت و دەروازە سنورییەكانی رادەست بكاتەوە.

نەدا شاكر ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی سەربەخۆ ، بە (المعلومە)ـی راگەیاند : " هەمووان دەزانن ئەم پارەیەی نەوت كە لەلایەن هەرێمەوە هەناردە دەكرێت چی بەسەردێت، هەروەها دەزانین رێژە و برەكەی چەندە، پێویستە ئەو پارەیە بگەرێتەوە خەزێنەی دەوڵەت".

وتیشی : " پێویستە هەرێم ئەو برە پارەیەی لایەتی لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوت بیگەرێنێتەوە حكومەتی ئیتیحادی ، بۆ ئەوەی ئەو قەیرانە داراییەی لە بەغدا دروست بووە چارەسەر بێت".

دەشڵێت : " مستەفا كازمی بەهیچ جۆرێك بەرپرسانی هەرێمی ناچار نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە گەردەنی ئەوانە بیگەرێننەوە حكومەتی ناوەندی كە لەپێشووتردا بەهۆی فرۆشتنی نەوت بە نایاسایی و لە دەروازە سنورییەكان بەدەستی كەوتووە".

لەكۆتاییدا شاكر رایگەیاند : " نا روونییەك و جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان هەردوو حكومەت ، حكومەتی ناوەندی پارەی گەنم و شایستە داراییەكانی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم كردووە ، بەڵام پارەی بەدەستهاتووی هەرێم ناگەرێتەوە بەغدا".

 

 

هه‌واڵی گرنگ