هۆكارە مەترسیدارەكانی كلۆربوونی ددان چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارە مەترسیدارەكانی كلۆربوونی ددان چین ؟؟

 

 

كلۆربوونی ددان: بریتیە لە دروستبوونی بۆشایی لە نێو ددانەكان بەهۆی كۆبوونەوەی خۆراك و بوونی بەكتریا بە هەبوونی كاتێكی دیاریكراو، ئەم بۆشاییانە بریتین لە ڕزانی مادەی كانزای ددانەكان، ڕێژەی كلۆربوونی ددانەكان زیاتر دەبێت بە بوونی ماددە ترشەكان و خواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان كلۆربوونی ددان یەكێكە لە كێشە تەندروستییە هەرە باوەكان لە جیهان، ئەم بارە زۆرتر دەبیندرێرت لەنێو منداڵان.

ئەگەر كلۆربوونی ددان زوو چارەسەر نەكرێت بە لابردنی بەشە كلۆربووەكەی ددان و پڕكردنەوەی، ئەوا ڕزیبوونەكە گەورەو زیاتر دەبێت، دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر سەخت، هەوكردن، هەروەها لەدەستدانی تەواوی ددانەكەو چەندین ئاڵۆزی تر.

نیشانەكانی : 

نیشانەكان دەوەستێتە سەر شوێن و ڕاكشانی گەورەیی و بچووكی، كلۆربوونەكە، لەسەرەتای كلۆربوونی ددان لەوانەیە هیچ ئازارێك نەبێت، بەڵام لەگەڵ گەورەبوون و ڕاكشانی كلۆربوونەكە، ئەم نیشانانەی خوارەوە دروست دەكات.

1. ئازاری ددان : ئازارێك زۆر تیژو سەخت لەگەڵ خواردن و خواردنەوە‌ی شتێكی شیرین، سارد یاخود گەرم.

2. بەدیاركەوتنی كونی بچووك لەسەر ددانەكان.

3. هەندێك جار خڕبوونەوەی كێم و دەردراو لە دەوری ددانەكە.

هۆكاری دروستبوونی : 

كلۆربوون دروست دەبێت لە ئەنجامی ڕزیبوونەوە، كە ئەمیش پڕۆسەیەكە سەرهەڵ دەدات بە درێژایی كات.

ناو دەمی مرۆڤ وەك هەموو جێگەیەكی تری لەش، بەشێوەیەكی سروشتی زۆرێك لە بەكتریایی تێدایە، هەندێك لەم بەكتریایانە دەژین لەسەر ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە شەكریان (كاربۆهیدرات) یان تێدایە، كاتێك ئەم شەكرانە بەباشی لاناچن (لانابردرێن) لە ددانەكان، ئەم كات بەكتریایەكان هەڵدەستن بە گۆڕینیان بۆ ماددەی ترشی، ئەم بەكتریاو ماددە ترشیەكان و وردە خۆراك و لیكاو دەنووسێن بە ددانەكانەوە، ماددە ترشەكان هەڵدەستن بە هێرشكردنە سەر كانزاكانی رووی بەشی ڕەقی دەرەوەی ددان (مینا) و دەبێتە هۆی خورانی بەشەكە، ئەم خورانە دەبێتە هۆی دروستكردنی كونی زۆر بچوك لە رووی (مینا) ەوە، بەهۆی ئەم كونانەوە بەكتریاو ماددە ترشەكان دەتوانن بگەن بە چینێكی تری ددانەكە كە چینێكی نەرم و بەرگری كەمە بۆ ماددەی ترشی بەبەراورد لەگەڵ بەشی (مینا)، ئەم تێكدان و رزیبوونە بەردەوام دەبێت تاكو ماددە ترشیەكان و بەكترییایەكان دەگەن بە بەشی ناوەوەی ددانەكە، لە بەشی ناوەوەی ددانەكە دەمارو لوولەی خوێن هەیە، بەشی ناوەوەی ددان هەڵدەئاوسێت و ئازاردەدرێت بەهۆی بەكتریاوە.

دوای ئەوەی كلۆربوونەكە بەرەوەپێش دەچێت، دەبێتە هۆی ئازارێكی ددانی زۆر سەخت.

هۆكارە مەترسیدارەكان : 

1. هەندێك جۆری خۆراك : ئەو خۆراك و خواردنەوانەی بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێننەوە لە نێو ددانەكان، بۆ نموونە شیر، هەنگوین، كێك، مێوژو هاوشێوەی مێوژو پەتاتە.

2. زۆر خواردن و خواردنەوەی شەكری چەنجارەی خواردنەوە.

3. نەشووشتنی ددان دوای خواردن و خواردنەوە بە فلچە.

4. خواردنەوەی ئاوی ناو بووتڵ (پاڵێندراو)، هەندێك جۆری ئاوی پاڵێندراو بووتڵ ماددەی فلۆریدی تێناكرێت، كە ماددەیەكە لە ئاوی گشتی دەكرێت و یارمەتی كەم كردنەوەی رزیبوونی ددان دەدات.

5. بەساڵاچوون. 

6. وشكی دەم. 

7. سووتانەوەی دڵ.

ئاڵۆزییەكانی ...

1. هەوكردن و خڕبوونەوەی كێم لەدەوری ددانەكە.

2. هەڵوەرینی ددان.

3. شكانی ددان.

4. كێشەی جوینی خواردن.

كەی سەردانی پزیشك بكرێت ؟؟

هەركاتێك هەستت بە ئازاری ددان كرد یاخود هەستیاری ددانت، پێویستە سەردانی پزیشكی ددان بكەیت.

 

هه‌واڵی گرنگ