هەندێك زانیاری كە نەتانبیستووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەندێك زانیاری كە نەتانبیستووە

 

 

1. ئەگەر گەروو (قوڕگ) ی مرۆڤ، كەمێك فراوانتر بوایە لەوەی كەهەیەتی، ئەوا ئەو كەسە دەنگی نەدەما.

2. خۆ ئەگەر كەمێك، تەسك تر بوایە، ئەوا هەناسەدانی بەزەحمەت و ناڕەحەت دەبوو جا یان هەناسەدان ئاسان دەبوو، بەڵام دەنگ نەدەما، یان دەنگ دەبوو، هەناسەدان ناڕەحەت دەبوو. 

3. لیكی ناودەم تۆزێك شیرینتر بوایە، ناو دەممان دەبووە كونەمێش و هێلانە مێروولەو بێزاردەبووین بەمێش و مەگەز، خۆئەگەر شیرینی لەوەی ئێستا كەمتربوایە، ناودەممان هەموو كات تفت و تاڵ دەبوو دیسان ژیانمان بۆنەدەكرا. 

4. ئەگەر هەستی بینینی مرۆڤ كەمێك بەهێزتربوایە لەوەی كەهەیەتی، ئەوا ژیان دەبووبە ژان و مردن.

5. خۆئەگەر تەماشای پەرداخە ئاوێكمان كردبا، ئەوا هەزاران ڤایرۆس و بوونەوەری بچووكمان تێدا دەبینی، كەئێستا نایان بینین، ئەوكات نەمان دەتوانی ئاو بخۆینەوەو لەتینوان دەخنكاین.

6. ئەگەر فرمێسك كەمێك سوێرتربوایە، هەرچی مولولەخوێنی چاوەكان هەبوو دەسوتانەوەو هەمووكات چاومان سوور دیاردەبوو، خۆ ئەگەر سوێریەكەی كەمتر بووایە، ئەوا چاوی پاك نەكردەوەو سوودی نەدەبوو.

7. ئەگەر هەستی بیستنی مرۆڤ بەهێزتربوایە لەوەی كەهەیەتی، ئەوانەی دەتوانی هەر بشخەوێت.

8. هەرچی دەنگ هەبوو دەیبیست و لەبەرناڵەو گرمەگرمی گەدەو هاتووچۆی خوێن و ترپەی دڵ و هەموویان وەك كارگەیەكی گەورەیان لێدەهات و ژیانیان لێ دەشێواند. 

9. ئەگەر هەستی دەست لێدانی و هەستەوەری مرۆڤ زیاتربوایە لەوەی كەهەیەتی، ئەوا هەستی بەهەموو شەپۆڵ و بارگە كارەباییەكانی دەوروپشتی خۆی دەكرد، كەلەهەوادا بڵاون و ژیانیان لێ تێك دەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ