ئەمڕۆ حزبە كوردستانیەكانی كەركوك كۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ حزبە كوردستانیەكانی كەركوك كۆدەبنەوە

 

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەك شەممە حزبە كوردستانیەكانی كەركوك كۆدەبنەوە و لە كۆبونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە پارێزگاكە تاوتوێ دەكرێت.



تاریق فەریق محەممەد بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 20-9-2020، لایەنە كوردیەكانی كەركوك لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە پارێزگاكە كۆدەبنەوەو كۆبونەوەكە زیاتر راوێژكاری دەبێت و دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت هەموو لایەنەكان لەسەر بابەتە كوردستانییەكان یەك هەڵوێست بن.



بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ