كوردیو نوێترین زانیاری لەبارەی لێبرینی مووچە ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردیو نوێترین زانیاری لەبارەی لێبرینی مووچە ئاشكرا دەكات

 

كێشەی مووچەی فەرمانبەران لەساڵی (2013)ـەوە تا ئەمرۆ بەردەوامە و حكومەتی هەرێم توانای دابینكردنی مووچەی نییە و هەر مانگێك بە جۆرە بیانووێك بە دواكەوتن و لێبرینەوە ئینجا دەیداتە فەرمانبەر.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو كە لەچەند سەرچاوەیەكی نێو گەنجینەكانی هەرێم دەستیكەوتووە ، حكومەتی هەرێم بریاریداوە لێبرینی (21%)ـی مووچە جێگیربكات و پێویست ناكات هەموو مانگێك پێش دابەشكردنی مووچە كۆبوونەوەی لەسەر ئەنجامبدەن.

كوردیو ئەوەیشی زانیوە ، لێبرینی مووچە تا كۆتایی ئەمسال بەردەوام دەبێت ، هەر گرفتێكی دیكەش بێتە پێشەوە لێبرینی (21%)ـی مووچە زیاتر دەبێت بەڵام لەهیچ دۆخێكدا بەتەواوی دابەش ناكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی بە لێبرینی (21%)ـەوە دابەش كرد ، هەرچەندە رایگەیاندبوو تەنها بۆ ئەم مانگەیە ، كەچی مانگی نیسانیشی بەهەمان شێوە دابەش كرد ، ئێستاش كە لەسەروبەندی دابەشكردنی مووچەدایە جارێكی دیكە بە لێبرینی (21%) دابەش دەكرێت.

مانگی رابردوو بەبریاری مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بری (320) ملیار دینار رەوانەی هەرێم كرا و لەگەڵ داهاتی نەوت و ناوخۆ و هاوكاری ئەمریكا بۆ هێزی پێشمەرگە مووچە دابەشكرا ، تا ئێستاش بەغدا برە پارەی دووەمی نەناردووە ئەگەرچی ئەمرۆ مانگێك بەسەر وادەی ناردنی پارەی مانگی رابردوو تێپەریوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ