عێراق.. ئه‌مرۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. ئه‌مرۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه‌

كوردیو

وا بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌ پارێزگاكانی عێراق به‌رووی نوێژخوێناندا بكرێنه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ داخرابوون.

لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له‌ پارێزگاكانی عێراق ده‌ركردووه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ دوای زیاتر له‌ شه‌ش مانگ له‌ داخستنیان ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ رووی نوێژخوێنیندا بكرێنه‌وه‌.

له‌ بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق بڕیاریداوه‌ ‌سه‌رله‌نوێ پارك و شاری یارییەكان به‌ مه‌رجی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،كە لە مانگی ئاداری رابردووەوه‌ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە داخرابوون بكاته‌وه‌.

به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 315 هەزار و 597 کەس له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 249 هەزار و 539 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌شت هه‌زار و 491 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ