سەرچنار ئەحمەد: لەسەر دامەزراندن، یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرچنار ئەحمەد: لەسەر دامەزراندن، یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

 

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەسەر پرسی مامۆستایانی وانەبێژو سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان یاداشتێكمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردو كۆڵنادەین و هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواكانی هاوڵاتیانی هەرێمین.

 

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: بە واژۆی 32 پەرلەمانتار یاداشتێكمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بۆ چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژو سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان.

 

هەروەها ووتیشی: داواكاری مامۆستایانی وانەبێژو سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان مافی سەرەتایی خۆیانەو پێویستە دابمەزرێن و بندیوارو فرە مووچەكانیان بۆ وەلا بخرێن، چونكە بندیوارەكان بارگرانین بۆ حكومەت، بەڵام ئەمان كار ئاسانی بۆ حكومەت دەكەن و خزمەت بە بوارەكانی خۆیان دەكەن .

 

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بە ئومێدی ئەوەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم داواكاری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە بێن و ئێمە كۆڵنادەین و هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواكانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمین.

 

 

هه‌واڵی گرنگ