چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركران

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ده‌ستگیركردنی‌ سێ تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق، راده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: له‌ پـارێزگای كـه‌ركووك هێزه‌كـانی ئـاسایشی نیشتمـانیی، سێ تیـرۆریستیـان به‌پێی فه‌رمـانی دادوه‌ری ده‌ستگیركـردووه‌ كه‌ وه‌ك چه‌كدار له‌ به‌ناو دیوانی جونـد لـه‌ ویلایه‌تی كـه‌ركووك سه‌ربـه‌ داعش كـاریان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:‌ ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ دانیـان به‌وه‌دانـاوه‌ كه‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕه‌كانی به‌شیـر، ئامـرلی و عـه‌لاوه‌ كـردووه‌ و چـه‌ندین بازگـه‌ی سه‌خته‌شیـان بۆ هێرشكـردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كـان داناوه‌ ،دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیـان، ده‌ستگیركراوه‌كـان به‌ ئـامانجی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كـان له‌گه‌ڵیـاندا، ره‌وانه‌ی لایـه‌نی دادوه‌ریی كـراون بـۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یـاسایی له‌ بـه‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.

 

هه‌واڵی گرنگ