كەشناسی هەرێم : خۆڵبارینەكەی باشووری عێراق ناگاتە شارەكانی كوردستان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم : خۆڵبارینەكەی باشووری عێراق ناگاتە شارەكانی كوردستان

 

كەشناسی عێراقی سادق عەتییە بڵاوی كردەوە ، خۆڵبارین چەند پارێزگایەكی عێراق دەگرێتەوە ، بەلام وەك كەشناسی هەرێم رایدەگەینێت ئەو خۆلبارینە ناگاتە شارەكانی كوردستان.

بەپێی پێشبینییەكان خۆلبارین روو لە شارەكانی (واست و زیقار و بەسرە و میسان و موسەننا) دەكات و ئەو ناوچانە بەتەواوی دەگرێتەوە ، لەدوای نیوەرۆی ئەمرۆشەوە دەستپێدەكات.

لەلایەن خۆیەوە ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ، لە لێدوانێكیدا بەكوردیوی راگەیاند : " ئەو خۆڵبارینە ناگاتە شارەكانی هەرێمی كوردستان ، كەش و هەوا لێرە بە ئاسایی دەمێنێتەوە".

وتیشی : " پێشبینیەكانی كەش و هەوای دوو رۆژی داهاتوو پێمان دەڵێن ، وەك چەند رۆژی رابردوو كەش و هەوا ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما كەمتر لە (40) پلە تۆمار دەكرێت".

لەبارەی هاوینی ئەمسال و گەیشتنمان بە وەرزی پایز وتی : " رۆژی (22)ـی ئەم مانگە یەكەم رۆژی وەرزی پایز دەبێت ، بەشێوەیەكی گشتی هاوینی ئەمساڵ بەبەراورد لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو گەرمتربووە".

 

 

هه‌واڵی گرنگ