پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان موسڵ و توركیا جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان موسڵ و توركیا جێبەجێ دەكرێت


پارێزگاری نەینەوا ڕایدەگەیەنێت: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كارەكانی ڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەری نێوان موسڵ – توركیا دەستپێدەكات و پرۆژەكەش سودی زۆری بۆ ناوچەكە دەبێت.

 

نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە: لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەر ڕێگا سەرەكییەكان و كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەجێبەجێكردنی پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان موسڵ – توركیا دەكرێت.

 

هەروەها ووتیشی: بەمزوانە لەلایەن تیمی ئەندازیاری و هونەریی تایبەتمەند بە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاوەدانكردنەوەی ئەندازیاری توركی دەست بەكارەكان دەكرێت و ڕاكێشانی هێڵیەكەش لە چوارچێوەی هاریكاری توركیاو عێراقە لە بواری ئابوری و وەبەرهێناندا.

 

هه‌واڵی گرنگ