وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینار لە هاوڵاتیان ڕەتدەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینار لە هاوڵاتیان ڕەتدەكرێتەوە

 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: حكومەت ئەركی خۆی جێبەجێ ناكات و بۆتە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان و وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە هاوڵاتیان ڕەتدەكەینەوە.


ئەمڕۆ یەك شەممە 20-9-2020، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارێك هاتووە، داوا دەكات بڕی 100 هەزار دینار لە هەر هاوڵاتیەك وەربگیرێت كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە.


هەورەها ووتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە وەك پێویست ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین بكات و موچە دابەش ناكات و لەگەڵ ئەوەشدا وەك پێویست ئەكەركانی خۆی جێبەجێ ناكات، لەو لاشەوە بریارەكانی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان نیەو بارگرانیە بۆسەر هاوڵاتیان.

 

هه‌واڵی گرنگ