"هەرێم و بەغدا بەهیچ ڕێككەوتنێك نەگەیشتوون"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هەرێم و بەغدا بەهیچ ڕێككەوتنێك نەگەیشتوون"

 

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغدا رێكنەكەوتوون و جەختیش دەكاتەوە كە حكومەتی عێراق بە شەرمنانە مامەڵە دەكات.

ئاژانسی میهر بڵاویكردۆتەوە، (نەدا شاكر) ئەندامی لێژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردووە، حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانەوە بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتوون و حكومەتی بەغداشی تۆمەتبار كردووە كە لەبارەی داهاتەكانی هەرێمەوە بەشێوەیەكی شەرمنانە مامەڵە دەكات.

شاكر باسی لەوەشكردووە، كە سەردانەكەی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان نەبۆتە هۆی ئاشكراكردنی ئەوەی چی شتێك بەسەر كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدادا هاتووەو ئەو دوو لایەنە بۆ چارەسەركردنیان چی هەنگاوێكیان ناوە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە بەپێی زانیارییە بەردەستەكان تائێستا هەردوو لایەنی هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی وەك دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە بەغدا بەهیچ ڕێكەوتنێك نەگەیشتوون.

هەروەك جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە داهاتەكانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەنێوان رۆڵەكانی گەلی عێراقدا دابەش بكرێت و داهاتەكانی هەرێمیش بخرێتە ناو گەنجینەی گشتی دەوڵەتی عێراقەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ