بریارە دوا نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر شاقام و گۆرەپانە گرنگەکانی میسر خۆپیشاندان لە دژی سەرۆكی كودەتاچی ئەو ولاتە دەستپێبکات.
دوای ئەوەی سیسی کودەتای بەسەر یەكەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی میسر محمد مورسی دا کرد، بارودۆخی میسڕ لە رووی ئابوری و سیاسی و ئازادی رادەربرین زۆر خراپ بووە، رێژەی هەژاری زۆر بەرزبووە، لە ئێستاشدا بە دەیان هەزار کەس لە زیندانەکاندان، چەندین جار خۆپیشاندانی گەورە دژی رژێمەکەی سیسی کراوە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە توندترین شێوە سەرکوتکراون.
چالاکوانەکانی میسری داوایان کردووە ئەمرۆ هاوڵاتیان دژی سیسی بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان دەستپێبکەن، لە تویتەر و تۆرە کۆمەڵاتیەکان هاشتاگی " دوای نوێژی نیوەرۆ دەچمە سەرشەقام " لەسەری لیست هاتووە.