ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێرشی توند دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێرشی توند دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم

 

ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی سەرۆكی لیژنە هەمشەییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو و سەرۆكی ئەنجومەنەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هۆكاری كەموكوڕییەكان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە.


ئەمڕۆ یەك شەممە 20-9-2020، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەیەكی كاتیمان بۆ لێكۆڵینەوە لە سوتانی دار سنەوبەرەكانی نێوان سلێمانی - تاسڵوجە و كەوتنەوەی ئاگر لە شاخی گۆیژەو ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پێكهێناوەو لیژنەكە سەرپشك كراوە كە چاوپۆشی لە هیچ و كەس و لایەنێك نەكات و كارەكانی خۆیان بەباشی ئەنجام بدەن.


هەروەها ووتیشی: : هۆكاری سەرەكی كەمو كوڕییەكان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەو زۆربەی كارەكانی حكومەت لەكاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت، بۆ نمونە ئاگربڕ پێویستە لەكاتی خۆی بێت، بەڵام بە هەر پاساوێك بێت یان ناكرێت یاخود لەكاتی خۆی نەكراوە، ئەگەر لە كاتی خۆی بێت ئەوا دارستانەكان ناسوتێت و لەكاتی سوتانیشی زوتر كۆنترۆڵ دەكرێت و كەمترین زیانی دەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ