كوردی‌و
ئاماره‌كانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك روو له هه‌ڵكشانه و رۆژانه ژمایهكی زۆری گیانله‌ده‌ستدان له پارێزگایه تۆمارده‌كرێن.
بە پێی زانیارییە به‌ده‌ستهاتووه‌كانی (كوردی‌و) تاوەكو ئێستا نزیكەی 150 پزیشك و كارمەندی تەندروستی له پارێزگای دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سێ له‌و كارمه‌ندانه‌ش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش مەترسیی لەنێو پزیشكاندا دروستكردووە، به‌شێك له‌و پزیشكانهش رایده‌گه‌یه‌نن ئەگەر رەوشەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت رەنگە رێژەی گیانلەدەستدان زۆر بەرز ببێتەوە.
حەمزە رەزیکی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ته‌ندروستی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌تدا به (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،"هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رزییه‌ك بۆ توشبووانی كۆرۆنا كه چەند رۆژێكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەبارەیه‌وه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراوەتەوە و ناویان ناوە دەرزیی مردن، بەو پێیەی بۆ هەر تووشبوویەك بەكارهێنرابێت گیانی لەدەستداوە".
ده‌شلێت،" داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین باوه‌ڕ به‌و ده‌نگۆیانه نه‌كه‌ن، چونكه ئامانج لێی ترساندنی خه‌ڵكییه".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای دهۆك گه‌یشتووه‌ته نۆ هه‌زار و 257 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 381 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 167 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.