قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە ئەوانەی خانوە زێدەڕۆكانیان كەوتونەتە ناوز بازنەی 120م تاپۆ دەكرێن و تاوەكو 2020.11.1 داواكارییەكانیان پێشكەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بكەن.
دەقی راگەیەندراوەكە:
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی سنووری ناوەندی هەولێر دەكەینەوە كە كەوتوونەتە ناو بازنەی 120م و بەزێدەڕۆ خانوویان دروستكردووە و مەرجەكانی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یان تێدا بەرجەستە دەبێت، تاوەكو 2020.11.1 داواكارییەكانیان پێشكەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بكەن، بەمەبەستی تەملیككردنی و تاپۆكردنی خانووەكانیان.
راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر