بەغدا هاوردەكردنی زێر لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی قەدەغە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا هاوردەكردنی زێر لە فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی قەدەغە دەكات

هاوردەکردنی زێڕ لەفڕۆکەخانەکانی بەسرە هەولێرو سلێمانیەوە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەدەغە کرا و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانییش بریارەکە بە بڕیارێکی سیاسی ناوی دەبات.

بەپێی هەوالی چەند میدیایەكی عێراقی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە هاوردەکردنی زێر لە هەرسێ فڕۆکەخانەی بەسرەو هەولێرو سلێمانی قەدەغە بکرێت و تەنیا لە دوو فڕۆکەخانەوە زێر هاوردە بکرێت.

لای خۆیەوە تاهیرعەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی بریارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لەلێدوانێكیدا وتویەتی: ئەمە بریاریکی سیاسییەو دیارە ئامانجێکی تایبەتیان هەیە کە ئەو بڕیارەیان داوە.

وتویەتیشی: پێویستە حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و کێشەکە چارەسەر بکات، قەدەغەکردنی هاتنی زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە زیانێکی ئابوری زۆر بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و ئاستی بازرگانی لە هەرێم بەرێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات.

بەپێی ئەم بریارەبێت زێڕنگەرەکان و بازرگانانی هەرێمی كوردستان ناتوانن زێر لە وڵاتانەوە راستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن، بەڵکو دەبێت لە فرۆکەخانەی بەغداوە زێر هاوردە بکەن بۆ هەرێم.

 

هه‌واڵی گرنگ