لەسەر بودجە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر بودجە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات


بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەسەر پلانی ستراتیژی بۆ داڕشتنی پڕۆژە بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەكرێت.

 

ئەمڕۆ یەك شەممە 20-9-2020، زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كورڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ تیمی تەكنیكی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی سەردانی بەغدا دەكەن و بڕیارە رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممەی داھاتوو كۆبوونەوەكان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 ئەنجام بدەن.



جێگەی باسە پێشتر، د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاند : بەهۆی بوونی تێبینی و گۆرانكاری لەبەشێك لە پرۆژە یاساكە، حكومەت خوێندنەوەی دیكەی بۆ پرۆژە یاسای بودجە كردووە بۆیە ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواكەوتوەو هەر كاتێكیش بەدەستی ئێمە بگات ، چەند هەفتەیەكمان پێویستە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین.

هه‌واڵی گرنگ