بەهۆی تاسەیەك كە كەوتۆتە سەر شەقامی (60) مەتری شاری هەولێر ، هاتوچۆی هەولێر داواكارییەك ئاراستەی شارەوانی دەكات.
فازڵ حاجی ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك وێنەی تاسەیەكی چوارریانی عیزەیدین فەیزی کەلەسەر شەقامی 60مەتریە وەدەکەوێتە سەرەتای گەرەکی سێتاقان بڵاوكردۆتەوە و داوای چاككردنی دەكات.
نوسیویەتی : " یەکێکە لەچوارریانە جەنجال و قەرەبالغەکان بەبەردەوامی و ئەوەی کەهۆکاریشە بۆزیاتر کردنی قەرەبالغیەکە بونی تاسەیەکی بەرزی قیرە کەپێشتر شوێنی ئەو تاسە قیرە نافورەیەک بو و هەلگیرا لەبەر ئەوەی نافورەکە بوبوە سەرچاوەی قەرەبالغی بەردەوام".
حاجی بۆ شارەوانی نوسیویەتی : " بەرزی قیرەکە لەرووی شەقامەکە هۆکارە بۆئەوەی شوفێران بەخێرایی نەتوانن لەچواریانەکە دەربچن بۆیە داواتان لێدەکەین کەبەئامێری قاشیتە قیرە زیادەکە رابمالن بۆئەوەی یارمەتیدەری شوفێران بن و قەرەباڵغییەكە نەهێڵێن".