دوای چەند ساڵ لە راگرتنی پڕۆژەیەك لەپێنجوین بەگەڕدەخرێتەوە ،هۆكارەكەی كابینەی پێشووبووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای چەند ساڵ لە راگرتنی پڕۆژەیەك لەپێنجوین بەگەڕدەخرێتەوە ،هۆكارەكەی كابینەی پێشووبووە

زیاترلە سێ ساڵە پرۆژەی رێگای باشماخ- پێنجوێن كە دەروازەی سنوری باشماخی لەسەرە راگیراوە وەزیری ئاوەدانكردنەوەش هۆكارەكەی دەخاتە ئەستۆی كابینەی پێشوو.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٠/٩/٢٠ دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن سەردانی قەزای پێنجوێنی كردو لەگەڵ قائیمقامی ئەو شارە كۆبویەوە .


دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەمان بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكەیە كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەزارەتمان و بەڵێندەرمان راسپارد بەشێوەیەكی خێرا كاركردن لە پڕۆژەكە دەستپێبكەنەوە، بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنی وەرزی سەختی زستان تەواو بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك وەزارەت و حكومەت ھەوڵدەدەین شایستە داراییەكان بۆ كۆمپانیا دابین بكەین بۆ ئەوەی پڕۆژەكە بەباشی و بێ كەموكورتی و بەشێوەیەكی خێرا تەواو بكەن.

سەبارەت بە دواكەوتنی پرۆژەكەش لە رابردودا، وتی: ھۆكارەكەی بەشێكی پەیوەندی بە كابینەكانی پێشوی حكومەتەوە ھەیە، ئێستاش ھەمو ھەوڵێكمان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكەیە.
جێگەی ئاماژەیە رۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو دەروازەیەوە هاتوچۆی ناو هەرێم دەكەن و ئەو ریگایەش ئاستەنگی بۆشۆفێران دروست كردوە و تائێستاش چەندین جار خۆپیشانیان كردوە بۆ تەواو كردنی رێگاكە.

 

هه‌واڵی گرنگ