"لە (10) ساڵی داهاتوو عێراق دەبێت بەهەمان نرخی نەوت، ئاو لە توركیا و ئێران بكرێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"لە (10) ساڵی داهاتوو عێراق دەبێت بەهەمان نرخی نەوت، ئاو لە توركیا و ئێران بكرێت"

 

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەترسییەك ئاشكرا دەكات و لەبارەی ئاوەوە هۆشداری دەداتە حكومەت.

غالب محمد ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : " عێراق بەهۆی ئاوەوە دەناڵێنێت و گرفتی زۆری هەیە، بەشێك لە گرفتەكان هۆكارەكەی حكومەتی وڵاتانی دراوسێن و بەشێكی دیكە پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە هەیە كە نەیتوانیوە گرنگی بە بەنداوەكان بدات".

وتیشی : " ساڵانە زیاتر لە (80) ملیار مەتر چوارگۆشە ئاو دێتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان ، بەلام بەهۆی نەبوون و كەمی بەنداوەكان هیچ سوودێكی ئەوتۆی لێ وەرناگیرێت و دەچێتەوە كەنداو".

ئەوەیشی راگەیاند : " ئەگەر ئەم كێشە و گرفتانە بەردەوامن بن، هیچ گومانێكی تێدا نییە لەماوەی (10) ساڵی داهاتوو عێراق دەبێت بەهەمان نرخی نەوت و زیاتر ئاو لە هەردوو ولاتی توركیا و ئێران بكرین".

 

هه‌واڵی گرنگ