هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنیت ئەمرۆ ئەمڕۆ یەكشەمە لە ڕێگای كەلار - خانەقین ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلدا روویداوە و بەو هۆیەوە سێ كەس بونەتەقوربانی.
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"ئەمڕۆ یەكشەمە لە ڕێگای كەلار - خانەقین لەنزیك گوندی شێرەوەن ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەكانی (B.M.W صاڵۆن و ئۆتومبێلێكی نەناسراو) ڕوویدا ،لە دوای ڕوداوەكە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان هەڵهاتوە تا كاتی دانانی ئەم هەواڵە خۆی رادەستی یاسا نەكردوە "
ئاماژەش بەوە كراوە "لە ئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبیلی B.M.W صاڵۆن وە دوو سەرنشینی بریندار بوون ، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران."
راشیگەیاندوە" لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆی دەستی پێكردوە."