ئەحمەد حاجی رەشید بۆ كوردیو:حکومەتی عێراق پرۆژە بودجەی ئەمساڵی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەحمەد حاجی رەشید بۆ كوردیو:حکومەتی عێراق پرۆژە بودجەی ئەمساڵی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندەوە

حکومەتی عێراق لەجیاتی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمان، پرۆژەیاساکەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندووەتەوەو ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت نازانین هۆکاری گەڕاندنەوەی پرۆژەکە بۆ وەزارەتی دارایی چییە.

لەمبارەیەوە ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی   لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێكیدا بۆ كوردیو  راگەیاند:حکومەتی عێراق لەجیاتی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 بۆ پەرلەمان، پرۆژەیاساکەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندووەتەوەو دەشڵێت نازانین هۆکاری گەڕاندنەوەی پرۆژەکە بۆ وەزارەتی دارایی چییە.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە ئاشكرای كردووە كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2020 پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی پەسەندکردووە، کەچی تائێستا پرۆژەیاساکەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە، بۆیە داواکاربوون حکومەت پەلە بکات لە ناردنی پرۆژە یاساکە بۆ پەسەندکردنی.

 

قەبارەی خەمڵێندراوی بودجەکە بەپێی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020ـی عێراق، 148 تریلیۆن دینارە، تێکڕای داهاتی پێشبینیکراویش 67 تریلیۆن دینارە، هاوکات پێشبینی دەکرێ 81 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبێت ،پشکی هەرێمی کوردستانیش  بە 12.67%ـی خەرجییە راستەقینەکان دیاریکراوە، کە دەکاتە 12 تریلیۆن و 621 ملیار دینار.

 

هه‌واڵی گرنگ