وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 444 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 20-9-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و 446 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 444 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها 667 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 41 هەزار و دوو کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 26 هەزار و 464 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌زار و 519 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.