هه‌شت یاریزانی لاوی غانا له رووداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا و 30 كه‌سیان زامداربووه و 6 كه‌سیان به ته‌واوه‌تی به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك رزگاریان بووه.
پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: تۆپی پێی غانا ماڵئاوایی له كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی لاو ده‌كات و هه‌شت یاریزانی یانه‌ی یونیڤێڵی ئه‌و وڵاته له رووداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێگه‌ی غانا سۆكه‌ر نێت ئاشكرای كردووه یاریزانانی لاوانی یونیڤێڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له یارییه‌كی ده‌ره‌وه له‌رێگه پاسه‌كه‌یان گڕی گرتووه و شوفێره‌كه‌ش نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكات و پاسه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه نێو رووباره‌وه.
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه هه‌شت یاریزان گیانیان له‌ده‌ستداوه و چواریشیان به سه‌ختی برینداربوونه.