لیژنەیەكی تایبەت بۆ كێشەی فەرمانگە فیدراڵیەكانی هەرێم پێكدەهێنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەیەكی تایبەت بۆ كێشەی فەرمانگە فیدراڵیەكانی هەرێم پێكدەهێنرێت


ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبویەوە لە كۆبونەوەكەدا بریاردرا لیژنەیەكی تایبەت بۆ كێشەی فەرمانگە فیدراڵیەكانی هەرێم پێك بهێنرێت.


هۆشیار عەبدولا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند"ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان،كێشەی فەرمانگە فیدراڵیەكانی هەرێم ( رەگەزنامە ، نشینگە ،پاسپۆرت،كارتی زانیاری)مان خستە ڕو، دوای گفتوگۆ، بریاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت درا بۆ بەدواداچونی تێكرای كێشەكانی ئەو فەرمانگانە"


ئاماژەی بەوەشداوە" ئێمەش ئەندامین لەو لیژنەیە و بە جدی بەدوای كێشەكاندا دەچین"


جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە بەپێی دەستوری عێراق ئەو فەرمانگانە ڕاستەوخۆ سەربە حكومەتی فیدراڵین و دەبێت فەرمانبەرەكانیان مانگانە مووچە لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە وەرگرن، هەرچەندەش حكومەتی فیدراڵی مووچە كانیان دەنێرێت بەڵام بەوتەی فەرمانبەرانی ئەو بەرێوەبەرایەتیانە حكومەتی هەرێم وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان دەداتێ .

 

هه‌واڵی گرنگ